سه‌ره‌تا هه‌واڵ بیروڕای نوسه‌ران نوسه‌ران لێکۆڵینه‌وه‌ی شه‌رعی ڕۆشنبیری جنسی هەمەرەنگ میلۆدی پێگه‌کانی تر ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
‌ یه‌كگرتوو بۆ گۆڕان: دەنگۆكانتان راست نیە له‌سه‌ر نرخی كاره‌با و موزایەدەی سیاسیە ‌ پارتی : مامۆستا كرێكار خەڵكی ئەم وڵاتەیە و بەخێربێتەوە ‌ سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامی نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی مامۆستا كرێكار ده‌كات ‌ هه‌ڵوێستی عه‌لمانی و ئیسلامیه‌كانی كوردستان ده‌رباره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی م كرێكار .
هه‌مه‌ڕه‌نگ
ڕێگایەك بۆ دابەزاندنی پێنج كیلۆگرام لە كێشی زیادە لەماوەی یەك هەفتەدا

زیانەكانی ئەم چپسە بزانن ....

ئەم خۆراكانە جەستە بە گەنجی دەهێڵێتەوە .

چه‌ند زانیارییه‌ک ده‌رباره‌ی گرانه‌تا Typhoid fever؟

ڕۆشنبیری جنسی
نه‌زۆکی پیاوان چییە؟ هۆکارەکانی نەزۆکی چییە؟

هۆكاری دروست بوونی منداڵی دووانە بۆ چی دەگەرێتەوە؟ دكتۆرە خاوەر ئەحمەد

بێزوو (الوحم) یه‌كێكه‌ له‌ڕه‌حمه‌ته‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی‌ خوای‌ گه‌وره‌ ..

چۆن دڵی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت رازی‌ ده‌كه‌یت ؟ ...... سایه‌ فارس

سووده‌كانى ئارامگرتن له‌سه‌ر داوێن پاكى
11/5/2010 4:14:44 PM
نوسینی : مه‌لا فه‌رمان خه‌رابه‌یی (ابن قیم) ده‌فه‌رمووىَ: "داوێن پاكى چێژێكى زۆر زیاتر به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێت له‌ داوێن پیسى و خۆدامركاندنه‌وه‌ به‌ حه‌رام، به‌لاَم چێژى داوێن پاكى پێشه‌كى ئێشى ئارام گرتنى ده‌وێت.. ئینجا دواى ئارامگرتنه‌كه‌ هه‌ست به‌ چێژى داوێن پاكى ده‌كرێت، كه‌چى چێژى داوێن پیسى و خۆدامركاندنه‌وه‌ به‌ حه‌رام، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌ره‌تا هه‌ست به‌ چێژ ده‌كات، به‌لاَم دواتر تووشى ئازار و دڵ ته‌نگى وناخۆشى دێت ".

1. به‌هه‌شتى بۆ هه‌یه‌: پێغه‌مبه‌ر گرنتى داوه‌ به‌و كه‌سه‌ى ئارام ده‌گرێت له‌سه‌ر داوێن پاكى كه‌ ده‌فه‌رمووىَ: (( مَنْ يَضْمَنْ لِى مَا بَيْنَ لَحْيَيْهِ وَمَا بَيْنَ رِجْلَيْهِ أَضْمَنْ لَهُ الْجَنَّةَ ))(صلی الله‌ علیه‌ وسلم ). واته‌: هه‌ر كه‌سێك زامان و دامێنى بپارێزێت له‌ حه‌رام، من گرنتى به‌هه‌شتى پێ ده‌ده‌م.

2. دڵ ئارامه‌ و چێژ له‌ عباده‌ت وه‌رده‌گرىَ: چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمووىَ: « النظرة سهم من سهام إبليس من تركها خوفا من الله آتاه الله إيمانا يجد حلاوته في قلبه »( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ).واته‌: سه‌یركردنى ئافره‌تان تیرێكى ژه‌هراوى شه‌یتانه‌ له‌ دڵى مرۆڤ ده‌دات، هه‌ر كه‌سێك له‌به‌ر خاترى خوا وازى لىَ بهێنێت، ئه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ چێژى ئیمان ده‌خاته‌ دڵیه‌وه‌.

3. له‌ ژێر سێبه‌رى خوا ده‌بىَ: پێغه‌مبه‌رى خوا باسى حه‌وت چین كه‌س ده‌كات كه‌ رِۆژى قیامه‌ت له‌ ژێر سێبه‌رى خوا دانه‌، یه‌ك له‌وانه‌ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ ئارام ده‌گرێت له‌سه‌ر داوێن پاكى كه‌ ده‌فه‌رمووىَ: (( وَرَجُلٌ طَلَبَتْهُ امْرَأَةٌ ذَاتُ مَنْصِبٍ وَجَمَالٍ فَقَالَ إِنِّى أَخَافُ اللَّهَ ))( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ). واته‌: پیاوێكه‌ ئافره‌تێكى جوان و خانه‌دان بانگى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى كارى بىَ رِه‌وشتى له‌گه‌ڵدا بكات، به‌لاَم ئه‌و رِه‌تى ده‌كاته‌وه‌ ده‌ڵێت: من ئه‌و كاره‌ له‌ ترسى خوا ناكه‌م.

4. له‌ نه‌خۆشى به‌ دوور ده‌بێت: چونكه‌ به‌ هۆى داوێن پیسى خواى گه‌وره‌ نه‌خۆى وناخۆشه‌ ده‌نێرێت وه‌ك پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمووىَ: « لم تظهر الفاحشة في قوم قط حتى يعلنوا بها إلا فشا فيهم الطاعون والأوجاع التي لم تكن مضت في أسلافهم »( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ).واته‌: هه‌ر كات به‌د رِه‌وشتى و فاحشه‌ له‌ناو گه‌لێك به‌ئاشكرا بڵاو بۆه‌ ئه‌وا خواى گه‌وره‌ ئێش وئازارو تاعونیان بۆ ده‌نێرىَ كه‌ پێشتر ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ له‌ ناویان نه‌بووه‌.

5. ده‌رگاى خێرى لىَ ده‌كرێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر باسى سىَ كه‌س ده‌كات كه‌ سێ كه‌س كۆچبه‌ر بوون به‌ رِێگه‌یه‌كدا ده‌رِۆیشتن. باران لێداكردن و ناچاری كردن به‌وه‌ی كه‌ په‌نا به‌رنه‌ به‌ر ئه‌شكه‌وتێك له‌ شاخێكدا، كه‌چی به‌ردێك له‌ شاخه‌كه‌وه‌ به‌ر ده‌بێته‌وه‌ و ده‌می ئه‌شكه‌وته‌كه‌یان لێده‌گرێت، له‌ ناو خۆیاندا به‌یه‌كتری ده‌ڵێن: تێفكرن بزانن و كارێكی چاكتان له‌به‌ر خوا ئه‌نجامداوه‌ له‌مه‌وبه‌ر، بانگی خوای گه‌وره‌ی پێبكه‌ن. سا به‌ڵكو خوا ده‌روومان لێبكاته‌وه‌... یه‌كێكیان له‌و سیانه‌ ئارامى گرتبوو له‌سه‌ر داوێن پاكى بۆیه‌ ووتى: خوایه‌ خۆت ئه‌زانی كه‌ من كچێكی ئامۆزام هه‌بوو حه‌زم لێی بوو زۆرم خۆش ئه‌ویست زیاد له‌ هه‌موو كه‌سێك كه‌ ئافره‌تی خۆش بوێت، داوام لێكرد كه‌ بێ شه‌رعیم له‌گه‌ڵدا بكات، به‌ڵام رِازی نه‌بوو هه‌تا سه‌د دیناری نه‌ده‌مێ، منیش ماندوو بووم هه‌تا سه‌د دینارم كۆكرده‌وه‌ و بۆم هێنا و ویستم كاره‌كه‌ ئه‌نجام بده‌م ووتی: ئه‌ی به‌نده‌ی خوا له‌ خوا بترسه‌ و مۆری كچێنیم مه‌شكێنه‌ به‌ حه‌قی خۆی نه‌بێ، منیش وازم لێهێنا، جا ئه‌گه‌ر من ئه‌مه‌م له‌به‌ر خاتری تۆ ئه‌نجام داوه‌. كه‌لێنێكی ترمان بۆ بكه‌ره‌وه‌... دواتر ده‌رگاى ئه‌شكه‌وته‌كه‌یان لىَ ده‌بێته‌وه‌.

6. ماڵ و منداڵ ده‌پارێزرىَ: هه‌ر كه‌سێك ئارام بگرێت له‌سه‌ر داوێن پاكى ئه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ ماڵ ومنداڵى ده‌پارێزێت له‌ دوێن پیسى پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمووىَ: « احفڤ الله یحفڤك »( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) واته‌: تۆ دوركه‌وه‌ له‌ حه‌رام وسنووره‌كانى خوا بپارێزه‌ خوا ش ده‌تپارێزىَ.

7. دوور ده‌بێت له‌ تورِه‌ى و سزاى خوا: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمووىَ: « ما ظهر فى قوم الزنا أو الربا إلا أحلوا بأنفسهم عذاب الله »( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )، واته‌: له‌ ناو هه‌ر گه‌لێك زینا یان ریبا بلاَوبێته‌وه‌، ئه‌وه‌ سزا وتووره‌ى خوایان بۆ خۆیان به‌ ده‌ست هێناوه‌.

8. پاداشتێكى زۆر گه‌وره‌ى هه‌یه‌: هه‌ر كه‌سێك ئارام بگرێت له‌سه‌ر داوێن پاكى له‌ كاتێكدا خراپه‌كارى بلاَوبۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ پاداشتێكى زۆر گه‌وره‌ى هه‌یه‌ پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمووىَ: « العبادة في الهرج كهجرة إليّ »(صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) واته‌: ئارام گرتن له‌سه‌ر عباده‌ت له‌ كاتى فیتنه‌ و ناخۆشى، وه‌ك كۆچ كردنه‌ له‌به‌ر خاترى من.

717 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
هه‌واڵی زیاتر
ڤیدیۆ

یەکەم ڤیدیۆی م.کرێکار پاش ئازادکردنی

به‌رهه‌مهێنانی توور له‌كێڵگه‌كانی توركیا

بۆ ‌بینینی ڤیدیۆی زیاتر كلیك بكە

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای شاره‌كانی تر كلیك لێره‌ بكه
CREATED BY AVESTA GROUP
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ ئیسلام په‌یک 2007 - 2015 © islampaiknet@yahoo.com